كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له گردی زه‌رگه‌ته ده‌ستی پێكرد.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامییه‌تی هه‌ریه‌ك له مه‌حمود محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و عه‌لی حوسێن، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و پشتیوان سادق، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، گه‌یشته شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ شاندی باڵای یه‌كێتی له ده‌باشان كۆبوونه‌وه، دواتر سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان-یان كرد له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌كه له گردی زه‌رگه‌ته و له‌ئێستادا له كۆبوونه‌وه‌دان.
لایه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكهاتووه له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری ژووره‌كان.
ئه‌م كۆبوونه‌وانه له‌كاتێكدایه كه بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ریه‌ك له پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان له هه‌ولێر كۆببنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.