رەمەزان شەریف وته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: كۆژرانی موحسن فه‌خریزاده زانای ئه‌تۆمی ئێران له‌رێگه‌ی بەکارهێنانی چەکی ئەلیکترۆنی پێشکەوتوهوه ئەنجامدرا و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشت به مانگی ده‌ستكرد به‌ستراوه.
رەمەزان شەریف رایگه‌یاند: له‌به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتوه كه فه‌خریزاده به چه‌كێكی ئه‌لیكترۆنی پێشكه‌وتوو كوژراوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشت به مانگی ده‌ستكرد به‌ستراوه.
وتیشی، نه‌یاران باش لەوە ئاگادارن کە کردەوەکانیان لە دژی ئێران بێ وەڵام نامێنێته‌وه، ئەوەش لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بۆیان سەلمێنراوە.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌واڵگری ئێران ناسنامه‌ی چه‌ند كه‌سێكی ئاشكراكردووه كه پەیوەندیان بە كوژرانی فەخریزادەوه هه‌بووه.
هه‌ڵبه‌ت موحسین فەخریزادە، سەرۆکی سەنتەری توێژینەوە و تەکنەلۆجیای وەزارەتی بەرگری ئێران، ڕۆژی 27ـی مانگی رابردوو له تاران كوژرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.