ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە بەغدا وێڕای ئیدانە کردنی هێرش بۆ سەر دیپلۆماتكاران و شوێنە دیپلۆماتییەکان له عێراق، وتی: تاران هیچ پێوەندیەکی لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا نییە.
ئیرەج مەسجدی، باڵوێزی ئێران لە بەغدا، بۆ کەناڵی فەرمی عێراق رایگەیاند، ئێران بەردەوام پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەربەخۆیی ئەو وڵاتە بوە و هەرجۆرە پێشێلکارییەکی سەروەریی عێراق و دەستدرێژی بۆ سەر سنورەکانی ئەو وڵاتە لەلایەن هەر کەسێکەوە، ئیدانە دەکات.
مهسجدی وتیشی: ئێمە پێمانوایە کە دەبێت باڵیۆز و نوێنەرایەتی وڵاتان پارێزراوبن و ئەوە یاسایەکی نێودەوڵەتییە. ههروهها ئاماژهی بهوشكرد، لەکاتی هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە شارەکانی بەسرە، نەجەف و کەربەلا هیچ لایەنێک هیچ کاردانەوەیەکی نیشاننەدا، وەک بڵێی کە ئەوانە شوێنگەلێکی دیپلۆماتیک نەبون و ئەوە جێی داخە.
مهسجدی راشكهیاند، ئێران ئامادەیی گواستنەوەی تەکنۆلۆژیا و زانستی نەتەوەیی بۆ هەمو وڵاتانی موسڵمانی هەیە و بە بۆنەی هەڕەشەی داعش لەسەر عێراق، ئەو وڵاتە هەر کات داوای یارمەتی بکات، ئێمە پاڵپشتی تەواوی لێ دەکەین.
لهبارهی پرسی كشانهوهی ئهمریكا له عێراق، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا وتی: هەڵوێستی ئێمە ئەوەیە کە وڵاتانی ناوچەکە خۆیان ئاسایشی خۆیان بپارێزن چونکە توانای سەربازی و سەرچاوەی پێویست بۆ ئەو کارە هەیە. مهسجدی جهختی لهوشكردهوه، ئێران پێوەندیەکی فەرمیی لەگەڵ عێراق هەیە و هیچ پێوەندییەکی نهێنیی لەگەڵ هیچ گروپێکی چەکدار لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.