وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، وڵاتەكەی لە ریزبەندی یەكەمی وەرگرتنی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، جەختیش دەكاتەوە، عێراق و ھەرێمی كوردستان بە یەكەوە ڤاكسین وەردەگرن.
حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق راگەیاند، راستە رێژەی چاکبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بەرزە و ژمارەی پشکنینەکانمان زیاد کردووە، ھەروەھا ژمارەی توشبوان کەمبوەتەوە، بەڵام هێشتا مەترسییەکە ههرماوه، ئێستا لە وەرزی زستانین و پلەکانی گەرما دابەزیون، بەراورد بە وڵاتانی دیکەی جیهان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا کەمبوەتەوە، بەڵام ئەمە بە مانای لەناوبردنی ڤایرۆسەکە نایەت.
وتیشی، ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسییە بۆ سەر تەواوی پارێزگاکانی عێراق، ئێمە لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان لە پەیوەندی داین و عێراق لە ریزی ئەو وڵاتانە دەبێت کە یەکەم کاروانی ڤاکسینی پێدەگات، ئەمەش دوای پەسەندکردنی لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی.
وەزیری تەندروستی عێراق راشیگەیاند، ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و ئەوان ھاوڵاتی ئەم وڵاتەن، بەمەش هەموو عێراقییەک پێکوتەکە وەردەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.