هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك له ڕێككه‌وتن نزیكن.
هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك له ڕێككه‌وتن نزیكن، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له‌سه‌رده‌می عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ری ڕێككه‌وتبوون ده‌بێته بنه‌ما و ده‌خرێته‌وه نێو پڕۆژه یاساكه‌ی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك.
به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه بڕی دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ی داهاتی ده‌روازه سنووریه‌كان ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراق ده‌كات له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی عێراق پشكی له‌سه‌دا دووازده پۆینت شێست و حه‌وت له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی ته‌كنیكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ عێراق نزیك ده‌بینه‌وه له ڕێككه‌وتن و گفتووگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن،
بڕیارده‌ری لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌حمه‌د سه‌فار به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ی دیاریكراوه بگه‌نه ڕێككه‌وتن ئه‌وا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت به‌غدا مانگانه بری حه‌فتسه‌د بۆ هه‌شتسه‌د ملیار دینار ره‌وانه بكات.
ئه‌حمه‌د سه‌فار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بریاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك كۆببێته‌وه و دواتر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت بۆ په‌سه‌ند كردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.