ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یەکشەممه کەسانی به‌ناو خۆپیشانده‌ر له پیره‌مه‌گروون په‌لاماری ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان دا‌و هه‌وڵی سووتاندیان داوه.
شیروان عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لیژنه ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان تی ڤی راگه‌یان: كه كه‌سانی به‌ناو خۆپیشانده‌ر په‌لاماری باره‌گای ناوچه‌یان داوه و هه‌وڵیاندا بیسووتێنن و هه‌روه‌ها ته‌قه‌ی زۆریان له باره‌گاكه كردووه.
به‌رپرسی لیژنه ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاند: كه هێزه ئه‌منییه‌كان پارێزگاری‌یان له باره‌گاكه نه‌كردووه و هه‌وڵیان نه‌داوه كه باره‌گاكه بپارێزن. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه په‌یامنێری كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: خۆپیشانده‌ران چه‌كیان پێیه و ته‌قه‌یه‌كی زۆریان له باره‌گای ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیره‌مه‌گروون كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.