سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ژمارەیەک خۆپیشاندەر هێرشیانکردە سەر بارەگای ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناحیەی پیرەمەگروون.
له‌م باره‌یه‌وه فارس نه‌ورۆڵی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكواتی كوردستان - سلێمانی به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: خۆپشاندان له پیره‌مه‌گرن و ده‌ستی پێ كردبوو، په‌لاماری باره‌گاكانیان داوه به‌پێ زانیارییه‌كانی ئێمه هێرشیان كردۆته سه‌ر كۆمیهته و باره‌گای گۆران و ئاگریان له مه‌ڵبه‌ند به‌رداوه.
نه‌ورۆڵی گوتیشی: خۆپشانده‌ران دواتر به‌ره‌و باره‌گای پارتی به‌رێكه‌وتن و له ئێستادا ده‌وری باره‌گای پارتیان داوه، به‌ڵام براده‌رانی نه‌یانهێشتووه تا ئێستا بچنه ژووره‌وه تا ئێستا باره‌گای پارتی نهسوتێندراوه، نه‌ورۆڵی گوتیشی ئه‌ركی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه پارێزگاری له باره‌گا حزبیه‌كان بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.