هه‌مواركردنی ده‌ستوور له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نه‌یتوانی شێوه‌یه‌ك بۆ ماده‌ی 140ی ده‌ستوور له باره‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان بدۆزیته‌وه جێی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو فراكسیۆنه‌كان بێت و له‌و باره‌وه له ماوه‌ی ڕابوردوودا چه‌ند دانیشتنێكی بۆ هه‌مواركردنی بڕگه‌كانی ده‌ستوور سازدا‌و له‌و دانیشتنانه‌دا پیشنیازكرابوو مادده‌ی 140هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه، به‌ڵام لایه‌نه كوردسانییهكان به توندی ئه‌وه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه.
له‌و باره‌وه سائیب خدر بڕیارده‌ری لیژنه‌ی هه‌مواركردنی ده‌ستوور له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له ته‌لاری ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌یكی گرنگی سازكرد به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كۆتایی به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له هه‌فته‌ی دادێ.
گوتیشی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و ههمواركردنانهوه بوو په‌رله‌مانته‌ران پێشنیازیان كردوون، وێڕای تاوتوێكردنی مادده‌ی 140كه لایه‌نه سیاسی و پێكهاته‌كانی دیكه ڕاوبۆچوونی جیاجیایان له باره‌وه هه‌یه.
گوتیشی ڕای هێزه‌كانی ناوپه‌رله‌مان له‌باره‌ی ماددهكهوه له نێوان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و هه‌مواركردن و مانه‌وه‌دا بوو.
مادده‌كه باسی لابردنی ئه‌و سیاسه‌ته دیموگرافیانه ده‌كات كه ڕژێمی دیكتاتۆری له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌ب و له‌سه‌ر حيسابى كورد ئه‌نجامی دابوون،بڕیاربوو له ساڵی 2007 ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێ بكرایه، به‌ڵام به‌هۆی كێشه ئه‌منی و سیاسییه‌كانه‌وه تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه. له ساڵی 2019ش دادگه‌ی باڵای فیدراڵی بڕیاری دا ماده‌كه له ده‌ستووردا بمێنێته‌وه تا جێبه‌جێ ده‌كریت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.