د. محەمەد خورشید بەرپرسی لقی 3ی کەرکوکی پ.د.ک له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه كوردستانیه‌كان له نێوان هه‌رێم به‌غدا رایگه‌یاند
هه‌وڵێكی زۆر درا له‌و ماوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئاسایی بكرێنه‌وه و ئه‌م هه‌وڵانه‌ش گه‌یشته ئاستی گفتوگۆكردن و لێكتێگه‌یشتن له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحادی ئه‌وه بوو له سه‌ره‌تا دۆسیه‌ی شه‌نگال تاوتۆی كرا كه چۆن ئه‌و ناوچه‌یه ئاسایی بكرێته‌وه ، هاوكات له گه‌ڵ شه‌نگالیش باسی شوێنی دیكه‌ش كرا له‌وانه دۆخی كه‌ركووك .
روونیشیكرده‌وه كه ئێستا هه‌نگاوه‌كان باش چوونه‌ته پێش بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به دۆخی كه‌ركووك .
سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانی ئاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌ركووك رایگه‌یاند كه یه‌كێك له داواكانمان سه‌باره‌ت به‌و هێزانه‌ی حشدی شه‌عبی و پۆلیسی ئیتیحادی ، كشانه‌وه‌یان بووه ، كه له جێگه‌ی ئه‌وان هێزی سوپای عێراقی جێگه‌یان بگرێته‌وه ، هه‌روه‌ها كیشه‌ی بازگه‌كان ، داواكرا كه پۆلیسی ناوه‌خۆی كه‌ركووك ئه‌وان شوێنی پۆلیسی ئیتیحادی و سوپا بگرنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌خۆشحالیه‌وه جێبه‌جێ كرا.
ئاماژه‌شیدا كه به پێی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ناكرێت هیچ هێزێكی چه‌كدار له ناو شار بمێننه‌وه . هه‌روه‌ها هێزێك له خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك دابمه‌زرێت بۆ پاراستنی ره‌وشی كه‌ركووك .
له كه‌ركووك له‌وانه‌یه دووچاری كیشه ببینه‌وه به‌تایبه‌تی له پرۆسه‌ی ئاسایی كردنه‌وه ، چونكه ئه‌و گروپانه مه‌رج نیه په‌یام له حكومه‌تی عێراقی وه‌ربگرن به‌ڵكو په‌یامیان له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی پێ ده‌گات .
راشیگه‌یاند كه كورد باشترین رێگه‌ی دۆزیته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌كان ئه‌ویش رێگه‌ی گفتوگۆكردنه .
ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه بارودۆخی كه‌ركووك ئاسایی بێته‌وه ، ئه‌وه‌نده لامان گرنگ نیه باره‌گاكانی پارتی كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ، پارتی ئاماده نیه له ژێر داگیركاری هیچ هێزێك له كه‌ركووك بێت .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.