مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شەنگال له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه كوردستانیه‌كان له نێوان هه‌رێم به‌غدا به‌تایبه‌تی رێككه‌وتنی شه‌نگال رایگه‌یاند
رێككه‌وتنی شه‌نگال جێگه‌ی خۆشحاڵی خه‌ڵكی شه‌نگال بوو ، سوپاس بۆ لایه‌نی دانوستكاری كورد كه توانی بگه‌نه ئه‌و رێككه‌وتنه ، به هاوكاری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ، چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ین هه‌موو خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت .
روونیشیكرده‌وه كه هه‌نگاو نراوه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه به‌ڵام وه‌ك پێویست نیه، ئه‌و گروپانه‌ی كه بوونیان هه‌بوو له ناو شه‌نگال ، تا ئێستا به ته‌واوی باره‌گاكانیان چۆل نه‌كردووه ، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن كه له شوێنی دیكه له چیای شه‌نگال و چه‌ند شوێنێكی دیكه باره‌گاو شوێن بۆ خۆیان بكه‌نه‌وه .
سه‌باره‌ت به ئاواره‌كانی شه‌نگال ، ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بگه‌رێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان به‌ڵام له كاتێك ئارامی و سه‌قامگیری باڵی به سه‌ر شه‌نگال كێشا بێت ، ئیراده‌ی شه‌نگالیش به ده‌ستی خه‌ڵكی شه‌نگال دا بێت .
تا ئێستا ئه‌من و ئاسایش له شه‌نگال سه‌قامگیر نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان بتوانن بگه‌رێنه‌وه . ئه‌و ناوچه‌یه جگه له رووی ئه‌منی پێویستی به خزمه‌تگوزاری هه‌یه .
له شه‌نگال كێ هاوكاری ئاواره‌كان بكات .؟ ئێستا له هه‌رێمی كوردستان له ژێر خێوه‌تگان و له ناو كه‌مپه‌كانن و رێكخراوه‌كان هاوكاریان ده‌كه‌ن ، باشه ئه‌گه‌ر بگه‌رێنه‌وه سه‌ر ناوچه‌یه‌كی وێران چۆن ده‌توانن بژین وه‌كو مرۆڤێكی ئاسایی گه‌ر قهرهبوونهكرێنهوه ، چونكه ئاشكرایه زۆرینه‌یان ماڵ و حاڵیان هه‌مووی وێران بووه .
هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی 6 ساڵی رابردوو به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵی داوه كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی شه‌نگال پارێزراو بێت ، له رووی ته‌ندروستی و ئه‌منی و بژێوی خزمه‌تی خه‌ڵكی شه‌نگال بكه‌ن
ئیداره‌ی شه‌رعی شه‌نگال كاروباره‌كان رایی ده‌كرد ئه‌و ئیداره‌یه‌ش له رێگه‌ی هه‌لبژاردنه‌وه به شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌ست به‌كار بوون ، به‌ڵام دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه سه‌پاند ،به شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی و نایاسایی . به‌ڵام ده‌بێ بزانین كه تا هه‌لبژاردنیش ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌وه‌ی هه‌یه ناشه‌رعییه و ناده‌ستوورییه .
ئاماژه‌شیدا كه ته‌نها به یاسا و به شه‌رعیه‌ت و به ده‌ستوور شه‌نگال دۆخی ئاسایی ده‌بێته‌وه
وه‌كو خه‌ڵك وه‌كو ئیداره‌ی شه‌رعی شه‌نگال داخوازن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه و ئه‌منیه‌ت و ئارامی ناوچه‌كه بپارێزن .
داراشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.