به‌رپرسی لیژنه ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی پیره‌مه‌گرون، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ته‌قه به‌رووی خۆپیشانده‌ران كرابێت، رایگه‌یاند: ته‌قه به ئاسمان كراوه.
شێروان عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لیژنه ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی پیره‌مه‌گرون به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: ته‌قه به‌رووی خۆپیشانده‌ران به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كراوه ئه‌مه دووره له راستیه‌وه، گوتیشی: بۆ سه‌لامه‌تی كارمه‌ندانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پیره‌مه‌گرون ته‌قه به ئاسمانه‌وه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران دووركه‌ونه‌وه باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان.
سه‌باره‌ت به خۆپیشانده‌رانی ئه‌مرۆ ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون، په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره ژمارەیەک خۆپیشاندەر هێرشیانکردە سەر بارەگای ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناحیەی پیرەمەگروون، ههوڵیندا ئاگر له باره‌گای پارتی به‌رده‌ن، پاسه‌وانانی باره‌گاش رێگریان لێكردوون.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی گوتیشی: له نێوخۆپیشاندهران ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی عه‌ره‌ب به‌شداری له خۆپیشاندهكهن ده‌كه‌ن، هه‌ڵیانداوه بچنه ژووره‌وه.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 6-12-2020 لەناحیەی پیرەمەگرون خۆپیشاندانی هاووڵاتیان گرژی و ئاڵۆزی لێكەوتەوەو چەند خۆپیشاندەرێك پەلاماری بارەگای كۆمیتەی یەكێتی و مەكۆی گۆڕانیان دا‌و سووتاندیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.