له ئاگادارینامهیهكدا پاسپۆرتی پارێزگای ههولێر ڕایگهیاند: ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرتیان کردووە لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر(نووسینگەی یەکی پاسپۆرت) لە گەرەکی ٣٢ی پارک بەزووترین کات سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.
لەبەرئەوەی لە رێکەوتی (٢٠/١٢/٢٠٢٠) تاکو (٠٣/٠١/٢٠٢١) سەرجەم مامەڵەکان دەوەستێت لەبەر جەردی سالانەو گواستنەوەی بینای بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بۆ بینای تازە.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.