لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی له پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی پیره‌مه‌گروونه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
لەئەنجامی خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكەی ئەمڕۆی شارۆچكەی پیرەمەگرون پشێوی و توندووتیژی لێكەوتەوە، بەداخەوە لە ناو خۆپیشاندەرەكانەوە تەقە بەئاراستەی هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان كرا‌و لەئەنجامدا ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب به فیشه‌ك برینداركراو لەمەرگ گەڕایەوە.
لێرەوە داوا لەهەموو لایەك دەكەین هێمنی و ئارامی بپارێزن، چونكە نەریتی سوتاندنی بارەگا حزبییەكان و دامودەزگاكانی حكومەت مافەڕەواكانی كۆمەڵانی خەڵك دەستەبەرناكات.
هێزە ئەمنییەكان بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەن ئارامی و جوڵەی كاسبی و ژیانی خەڵك تێكبدرێت و پاراستنی دامودهزگاحكومیهكان و بارهگاحزبیهكان له ئه‌ركه فه‌رمییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستكراوه‌ن به شێوازێكی یاسایی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.