بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٢٠٦ ھەزار و ٣٨٧ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووهتە ١٤ ملیۆن ٩٨٧ ھەزار و ٤٣٠ کەس.
ههروهها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی دوو هەزار و ١١٦ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە لە ئەمریکا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتووهته ٢٨٧ ھەزار و ٨٥٤ کەس.
ھاوکات هەشت ملیۆن و ٧٨٩ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ٢٠٥ ملیۆن و ٨٥٤ى تێپەڕاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.