پزیشكێكی دیار له بواری نه‌شته‌رگه‌ری له شاری هه‌ولێر دوای تووشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت كه (د. صائب گیلانی) پزیشکی پێشەنگ و پسپۆڕی ڕاوێژکار لە بواری نەشتەرگەری گشتی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی ڕاشیگه‌یاندووه كه خوالێخۆشبوو دڵسۆزانە و مرۆڤدۆستانە خاوەنی ئەزمونێکی زۆری خزمەتکردنی نەخۆش بوو لە بواری چارەسەری و ئەنجامدانی نەشتەرگەری و ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە پڕۆسەی فێرکردن و پێگەیاندنی پسپۆڕی بۆ نەوەکانی پزیشکان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.