مەزهەر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى دارایی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگه‌یاند، هه‌مووان چاوه‌ڕوانى پلاندانانى دارایی ده‌كه‌ن بۆ زانینى چۆنێتى دیاریكردنى خه‌رجیی وداهاتهكان وچاره‌سه‌ركردنى كورتهێنان ئه‌گه‌ر هات وههبووبێت.
مەزهەر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى دارایی ڕاشیگه‌یاندووه كهدهربازبوون له‌قه‌یرانى دارایی پشت ده‌به‌ستێت به دابینكردن وفشارخستنهسهر خه‌رجییه‌كان وفراوانكردنى داهات ودانانى پێشینه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى دروست.
ده‌شڵێت ، قه‌رزكردن پشت به‌یاساى بوودجه ده‌به‌ستێت وبه یاساییه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نى نویِنهران دیاریده‌كرێت، پرۆسەی قه‌رزكردنیش سنوورداره.
مەزهەر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى دارایی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه تەنیا پشت به‌یه‌ك داهات ببه‌سترێت، کە ئه‌ویش نه‌وتە و نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ره‌وه دیاریده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.