عادل باخه‌وان نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ ڕایده‌گه‌ێنێت عێراق ئیفلاس ده‌كات به‌غدا و هه‌ولێر ناتوانن هیچ رێككه‌وتنێكی نێوانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
عادل باخه‌وان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردهوهتهوه كه‌به‌پێی سۆسیۆلۆژیای زاسته سیاسییه‌كان، عێراق له ریزی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دایه كه به‌ده‌وڵه‌تی شكستخواردو ده‌ستنیشانكراون.
ڕاشیگه‌یاندووه كه ئه‌و ناوچانه‌ی كه حكومه‌تی سه‌نتراڵ بهڕێوهیاندهبات، له‌رووی ئابووری و ئاسایش و خزمه‌تگوزاری و هه‌لی كار و گه‌شه‌پێدانه‌وه، رێك له ئاستی سۆماڵ و چاد و زیمبابۆیدان.
عادل باخه‌وان نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ ده‌شڵێت به‌پێی به‌شێكی زۆری ئه‌و داتایانه‌ی كه سه‌نته‌ره تایبه‌تمه‌نده جیهانییه‌كانی وه‌ك بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شرۆڤه‌یان ده‌كه‌ن، گریمانه‌یه‌كی زۆر به‌هێز له ئارادایه، كه ده‌وڵه‌تی عێراقی به فه‌رمی "ئیفلاس"ی خۆی رابگه‌یه‌نێت. لێره‌وه گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ردا له به‌غداد، جگه له گه‌ڕان به دوای سه‌رابدا هیچ شتێكی دیكه نیه.
له‌كۆتاییدا ڕایگه‌یاندوه كه هه‌رێم له قه‌یرانی ستراكتۆرڵی قوڵدایه، ده‌بێت به دوای چاره‌سه‌ری جددیدا بگه‌ڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.