حكومه‌تی عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ی بوددجه‌ی 2021 ده‌كات و دوای په‌سندكردنیشی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كرێت.
ده‌زگا راگه‌یاندنه حكومییه‌كان له‌سه‌ر زاری مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویان كردۆته‌وه كه حكومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ و سبه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای بوددجه‌ی 2021 ده‌كات.
هه‌روه‌ها مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندووه كه له‌ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌ت ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار ده‌بێت بۆ ده‌رچووی كولێژو پهیمانگاگهكان.
شایانی باسه دوێنێ یه‌ك شه‌ممه حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی راگه‌یاندبوو كه هیوادارن دۆسییه‌ی بوددجه‌ی 2021 له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه رۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێوه ده‌چێت یه‌كلایی بكرێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.