بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیدا پڕۆژەی تەلفریکی چیای سەفین جێبەجێ بکرێت و قائیمقامی شەقلاوەش ڕایدهگهێنێت چەندین پڕۆژەی دیکەش ئامادە کراون.
ئیبراهیم شێخەڵڵا، قائیمقامی شەقڵاوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەیەکی ستراتیژی لە سنووری قەزای شەقلاوە جێبەجێ دەکرێت، کە تەلفریکی چیای سەفینە و لە ڕۆژانی داهاتوو لەلایەن دەستەی گشتیی وەبەرهێنان بە چەند کۆمپانیایەک دەدرێت بۆ جێبەجێکردن و دەسپێکردنی پڕۆژەکە.
ئیبراهیم شێخەڵڵا، قائیمقامی شەقڵاوە ڕاشیگهیاندووه كهپرۆژەی تەلفریکی سەفین دەبێتە هۆی ڕاکێشانی زیاتری گەشتیار بۆ شەقڵاوە و دوای تەواوبوونی قەزای شەقڵاوە دەبێتە خاوەن دیمەن و پڕۆژەیەکی گرینگ و کاریگەریی خۆی دەبێت.
دهشڵێت چەندین پڕۆژەی دیکەش لە پلانی حکوومەتدان بۆ قەزای شەقڵاوە و داوامان لە پارێزگای هەولێر کردووە سێ ملیار و 400 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانمان خەرج بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.