لهڕكابهریهكانی گه‌ری ده‌یه‌می خولی ئیتالیا یانه‌ی رۆما میوانداری یانه‌ی ساسۆلۆی كرد، یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو.
به‌درێژایی ماوه‌ی یاریه‌كه هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتر، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون، له‌خوله‌كی چلی گێمی یه‌كه‌م یاریزانی رۆما پیدرۆ رۆدرێگز به‌هۆی به‌كارهێنانی توند‌و تیژی به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو یانه گۆلیان له‌یاریه‌كه‌دا تۆماركرد، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ڤار گۆڵهكان ره‌تكرایه‌وه، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو،.
به‌م ئه‌نجامه كۆی خاله‌كانی رۆما بووه هه‌ژده خاڵ و له‌خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی دێت، له‌به‌رامبه‌ردا ساسۆلۆ نۆزده خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.