له‌میانی ڕكابه‌ریه‌كانی گه‌ری یانزه‌هه‌می خولی ئینگلیزی، له‌یاری دێربی شاری له‌نده‌ن، یانه‌ی تۆتنهام به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌رسناڵی هاوشاری تۆماركرد.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه یاریزانانی یانه‌ی تۆتنهام به‌گه‌رم و گوری ده‌ستیان به‌یاری كرد تا له‌خوله‌كی سێنزه هیۆنگ مین سۆن گۆلی پێشكه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، گوشاره‌كانی تۆتنهام بۆ سه‌ر گۆلی ئه‌رسناڵ به‌رده‌وامبوو تا له‌كۆتا خوله‌كی یاریه‌كه هاری كین گۆلێكی سه‌رنج راكێشی تۆماركرد ، گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه یاریزانانی ههردووتیچ چه‌ندین جار چانسی خۆیان تاقیكرده‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو.
به‌مجۆره یاری دێبری شاری له‌نده‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورانی مۆرینیۆ به‌كۆتاهات، به‌م ئه‌نجامه‌ش تۆتنهام هه‌ر له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ماوه به‌جیاوازی گۆڵ بهبیستو چوار خاڵ، دوابه‌دوای ئه‌میش لیڤه‌رپول دێت له‌پله‌ی دووه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.