هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7 ى 12 ى 2020 ، له‌باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌ماندا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات .
هه‌ورامی له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌دا ڕایگه‌یاند كه‌هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و شانده سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات ، وتیشی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی ده‌ڕبڕیووه بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵی عێراق .
هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند ناكرێت قه‌یرانی سیاسی زیاتر له‌هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت ، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خه‌ڵك بپارێزن .
وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده بهرێككهوتنهكانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.