وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕیاریدا به دامه‌زراندنی ھه‌زار و ٤٧٨ ده‌رچووی په‌یمانگاكانی نه‌وت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ – ٢٠١٩.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه فه‌رمانی وه‌زاری بۆ دامه‌زراندنی ھه‌زار و ٤٧٨ ده‌رچووی په‌یمانگاكانی نه‌وت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ – ٢٠١٩ ده‌ركردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی پشت به‌ستن به ره‌زامه‌ندی وه‌زیری نه‌وت، ئێسحان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل فه‌رمانێكی ووزاریی بۆ دامه‌زراندنی ھه‌زار و ٤٧٨ ده‌رچووی په‌یمانگاكانی نه‌وت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ – ٢٠١٩ ده‌ركردووه، ئه‌وه‌یش به‌پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره (٣٩٩) بۆ ساڵی ٢٠١٩ و ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی داھاتوودا، ده‌ست ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی دامه‌زراندنی ئه‌و ھه‌زار و ٤٧٨ ده‌رچووه‌ی په‌یمانگاكانی نه‌وت كه به‌سه‌ر كۆمپانیا و به‌شه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێن.
باس لهوهشكراوه ناوی دامه‌زراوه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی نه‌وتدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.