ژماره‌یه‌ك یاداشتنامه له بواره‌كانی ئابووری واژوو ده‌كه‌ن
شاندێكی باڵای حكوومه‌تی سعوودیه، گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق كه له میانیدا دیداری بازرگانانی عێراق-سعوودیه ساز ده‌كرێت.
له‌مباره‌یه‌وه حه‌یده‌ر مه‌جید، گوته‌بێژی ئه‌منیدارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، شاندێكی حكوومه‌تی سعوودیه به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری بازرگانیی سعوودیه، ماجد بن عه‌بدوڵڵا قه‌سه‌بی گه‌یشتووه‌ته به‌غدا.
حه‌یده‌ر مه‌جید راشیگه‌یاندووه كه ئه‌و شانده‌ی سعوودیه، نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ی كه‌رتی گشتیی، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بازرگانیی و ئابووریی و وه‌به‌رھێنه‌ری سعوودیه له‌خۆده‌گرێت.
باسی له‌وه‌شكرد كه شانده‌كه‌ی سعوودیه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا له‌لایه‌ن خالید به‌تاڵ ، وه‌زیری پلاندانانی عێراق و حه‌مید نه‌عیم غززی، ئه‌منیداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پێشوازی لێكراوه.
ئاشكرایكردووه كه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی شانده‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ھه‌ماھه‌نگیی نێوان عێراق و سعوودیه، ھه‌روه‌ھا دیداری بازرگانانی عێراق-سعوودیه سازده‌كرێن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك یاداشتنامه له بواره‌كانی ئابووریی، گه‌شه‌پێدان، وه‌به‌رھێنان، بازرگانی و به‌ھاناچوون واژوو ده‌كرێن.
گوته‌بێژی ئه‌منیدارێتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاندووه، ئه‌و شانده‌ی سعوودیه سه‌ردانی ئه‌و شاره وه‌رزشییه ده‌كات كه له‌سه‌ر خه‌رجی شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز له ناوچه‌ی بیسمایه باشووری به‌غدا، بنیات ده‌نرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.