فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و جۆیل رایبورن ، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سووریا، چۆنیه‌تی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسیی بۆ كێشه‌ی سووریا تاوتوێ كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه فوئاد حوسێن و جۆیل رایبورن له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی گفتوگۆی ٢٠٢٠ی مه‌نامه، كۆبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چۆنیه‌تی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسیی بۆ كێشه‌ی سووریا تاوتوێ كراوه و له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، راگه‌یاندووه كه حكوومه‌تی عێراق گرنگی به‌وه ده‌دات ململانێیه‌كان له سووریا كۆتایی‌یان پێ بھێندرێت، ھه‌روه‌ھا دۆسیه‌ی ئاواره‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه و كه‌شێكی ئارامیش به ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان بره‌خسێندرێت و گوتی: ستایشی سه‌رجه‌م ئه‌و ھه‌وڵانه ئاشتیخوازانه ده‌كه‌ین كه بۆ كۆتایی ھێنان به نه‌ھامه‌تییه‌كانی گه‌لی سووریا خراوه‌نه‌ته‌گه‌ڕ.
باس لهوهشكراوه كه سه‌باره‌ت به رۆڵی وڵاتانی ھه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سووریا گفتوگۆ كراوه.
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه فوئاد حوسێن رایگه‌یاندووه "به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له سووریا، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی وڵاتانی دراوسێی سووریا ده‌بێت، بۆیه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێی سووریادایه كه كۆتایی بھێندرێت به كێشه‌ی ئه‌و وڵاته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.