راوێژكاری زینده‌یی پزیشكی و نه‌خۆشییه‌كانی بۆ ماوه‌یی له سعوودیه ده‌ڵێت: ڤاكسینی دژه كۆرۆنا گه‌یشتوته سعوودیه و زۆر سه‌لامه‌ته‌و هیچ زیانێكی نییه .
عارف عه‌مه‌ری، راوێژكاری زینده‌یی پزیشكی و نه‌خۆشییه‌كانی بۆ ماوه‌یی له سعوودیه به كه‌ناڵی ئه‌خبارییه‌ی سعوودیه‌ی رایگه‌یاندووه، له ئێستادا ڤاكسینی كۆرۆنا ئاماده‌یه بۆ به‌كارهێنان .
هه‌روه‌ها ئه‌و راوێژكاره‌ی زینده‌یی پزیشكی و نه‌خۆشییه‌كانی بۆ ماوه‌یی ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا به‌ساڵاچووان و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان و خانه‌كانی چاودێری تایبه‌ت و كارمه‌ندانی پزیشكی ، له‌وانه‌ن كه ڤاكسینه‌كه‌یان پێده‌درێت.
عارف عه‌مه‌ری گوتیشی: ڤاكسینه‌كه زۆر سه‌لامه‌ته‌و هیچ زیانێكی نییه .
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی وه‌سه‌ت بڵاویكردۆته‌وه كه به‌م زووانه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعوودییه رێوشوێنی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه راده‌گه‌ێنێ.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.