وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ھه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "له‌به‌ر پابه‌ندنه‌بوونی كه‌ناڵی NRT1 به رێنمایی تایبه‌ت به رێكخستنی بواری میدیای بیستراو و بینراو، پشت به‌ستن به فه‌رمانی دادوه‌ر پاڵپشت به رێنمایی و بڕیار و یاساكان، بڕیارماندا به راگرتنی په‌خشی ئاسایی كه‌ناڵی NRT1 بۆ ماوه‌ی یه‌ك ھه‌فته".
ده‌قی فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ھه‌رێمی كوردستان..
فه‌رمانی كارگێڕی
له‌به‌ر پابه‌ندنه‌بوونی كه‌ناڵی NRT1 به رێنمایی تایبه‌ت به رێكخستنی بواری میدیای بیستراو و بینراو، به‌تایبه‌تی ھهڵسوكهوتكردنی نابه‌رپرسانه‌ی له‌م كاته‌دا كه دووره له یاسا و لۆژیك و پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی سێیه‌م/بڕگه‌ی سێیه‌مه له رێنمایی رێكخستنی فریكوینسی سپه‌یس له ھه‌رێمی كوردستان (رێنمایی مۆڵه‌تی ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ)، ناوبردنی ھێزه ئه‌منیه‌كان به میلیشیا، چه‌ته و رێگر دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ئاگاداركراوه‌ته‌وه له بێباكیان له چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كان، پشت به‌ستن به فرمانی دادوه‌ر پاڵپشت به رێنمایی ئاماژه‌پێكراوی سه‌ره‌وه و گشت بڕیار و یاساكانی تری په‌یوه‌ست به‌م پرسه، بڕیارماندا به راگرتنی په‌خشی ئاسایی كه‌ناڵی NRT1 بۆ ماوه‌ی یه‌ك ھه‌فته به‌مشێوه‌و رێكارانه‌ی خواره‌وه:
راگرتنی په‌خشی ئاسایی كه‌ناڵی یه‌كه‌می NRT به‌ھه‌موو جۆره پهخشهكانیهوه (په‌خشی سه‌ته‌لایت، په‌خشی DVBT، په‌خشی ئۆنلاین) .
له بری په‌خشی ئاسایی پێویسته بۆ ماوه‌ی یه‌ك ھه‌فته، به‌چاپكراوی له‌سه‌ر سكرینی تهلهفزیۆنهكهیاندا ھه‌واڵی راگراتنی په‌خشی ئاساییان وه‌كو خۆی به پیتی گه‌وره و سپی له‌سه‌ر سكرینی ره‌شدا بڵاوبكه‌نه‌وه. (له‌گه‌ڵ ئه‌م فه‌رمانه‌دا ده‌قه‌كه‌ی ھاوپێچكراوه) .
پێویسته كه‌ناڵه‌كه له‌كاتژمێری ١١.٣٠ی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٧/١٢/٢٠٢٠ په‌خشی ئاسایی رابگرێت تاكو كاتژمێر ١١.٣٠ی یه‌كشه‌ممه رێككه‌وتی ١٣/١٢/٢٠٢٠.
له‌باری جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌م فه‌رمانه، به‌پێی رێنمایی و رێكاره یاساییه‌كان، كه‌ناڵه‌كه رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی قورس‌تر ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.