یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٩ دۆلار و ١٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
رۆژی هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت، به‌رزبووه‌وه بۆ ٤٩ دۆلار و ٩٢ سه‌نت و به ٤٩ دۆلار و ٢٥ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٦دا، به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٣ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤٩ دۆلار و ١٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به ٤٦ دۆلار و ٠٧ سه‌نت فرۆشرا.
هه‌واڵه دڵخۆشكه‌ره‌كان له‌باره‌ی دروستكردنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ئابووری له جیهاندا و به‌مه‌یش نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.