وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه كه پاپا فره‌نسیس له‌ساڵی داهاتوو سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه كه خۆشحاڵن به راگه‌یاندنی سه‌ردانی پاپا فره‌نسیس،پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق له ماوه‌كانی 5 تا 8ی ئاداری ساڵی داهاتوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌شڵێت: سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا پاڵپشتییه بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه سه‌ردانه‌كه نامه‌یه‌كی ئاشتییه بۆ عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.