كه‌مێك پێش ئێستا خۆپیشانده‌رانی قه‌زای سه‌ید سادق هێرشیان كرده سه‌ر قائیمقامیه‌ت و سوتاندیان.
ئەمڕۆ دوو شەممە خۆپیشاندانى ناڕەزایەتى لە سەیدسادق دەستیپێکرد و خۆپێشاندەرانی سەیدسادق هەریەکە لە بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قائیقامییەتی قەزاکە و مەکۆی گۆڕان و مەڵبەندی یەکگرتوو و بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی‌یان سووتاند.
خۆپیشاندان لە قەزاى سەیدسادق سەرەتا چوونە بەردەم بارەگای کۆمیتەى یەکێتى و سوتاندیان، دواتر چوونەتە سەر بارەگاکانى گۆڕان و پارتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو سەرجەمیان سوتاندن.
له سه‌یدسادق كه‌سانی به‌ناو خۆپیاشندهر باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان سوتاند و له كادیرێكی پارتیشیان دا.
پاش سوتاندنی باره‌گای سه‌رجه‌م حزبه‌كانی سه‌یدسادق، خۆپیشانده‌ران بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادقیان سوتاندووە و به‌هۆیه‌وه گرژی له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران دروستبووە.
ئه‌مه له كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه لە ناحیەی پیرەمەگروون، بەشێک لە خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر باره‌گای ناوچەی پارتی و کۆمیتەی یەکێتیان سووتاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.