له چه‌مچه‌ماڵ كه‌سانی به‌ناو خۆپیشانده‌ر به مه‌به‌ستی دروستكردنی ئاژاوه و نانه‌وه‌ی بشێوی هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان و زیانی ماددی زۆریان پێگه‌یاند.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند: ئه‌مرۆ له ناو شاری چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندان كرا و ئاراسته‌ی خۆپیشاندانهكهش به‌ره‌و هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان گۆڕدرا و خۆپیشانده‌ران په‌لاماری باره‌گای لقیان دا و زیانی زۆریان پێگه‌یاند و دواتریش خۆپیشانده‌ران هه‌وڵی سووتاندنی باره‌گای لقیان ده‌دا.
له‌م باره‌یه‌وه لوقمان شوانی كارگێری لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له چه‌مچه‌ماڵ به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كاتژمێری 3ی دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك به ناوی خۆپیشانده‌رانه‌وه هێرشیانكرده سه‌ر لقی 19ی پارتی و گوتیشی: خۆپیشانده‌ران ئاراسته‌كراون، له كادیرانی لقی 19ی پارتیان داوه ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه.
لوقمان شوانی گوتیشی: خۆپیشانده‌ران سه‌ره‌تا به‌ردیان ئاراسته‌ی لق كرد‌و دواتر له رۆژئاوای لق كه‌سانێكی به ناوی خۆپیشانده‌ران چه‌كیان پێ بوو ته‌قه‌یان ئاراسته‌ی لق كرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند: له ناو شاری چه‌مچه‌ماڵ خۆپیشاندان هه‌ر به‌رده‌وام بوو و به پێی زانیارییه‌كان مێرمنداڵێك كوژراوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه نازانرێت هۆكاری كوژران و برینداربوونیان چۆن بووه. تا ئێستاش ڕه‌وشی ناو شاری چه‌مچه‌ماڵ نائارامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.