بڕیاره له مانگی سێی ئه‌مساڵدا، پاپای ڤاتیكان، فرانسیس سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له هه‌ولێر و به‌غدا و مووسڵ بكات و شوێنه‌واری ئور به‌سه‌ر بكاته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ڤاتیكان، سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا، رۆژی پێنجی مانگی سیی 2021 ده‌ستپێده‌كات و تا هه‌شتی هه‌مان مانگ ده‌خایه‌نێت.
هاتنی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق دوای ئه‌وه دێت له ساڵانی رابردوو ژماره‌ی كریستیانه‌كان له عێراق رووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه و به‌شێكی زۆریی كریستیانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكووری به‌غداش، له هه‌رێمی كوردستان په‌نا دراوون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رۆژی 19ی2ی 2020 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڤاتیكان لەگەڵ پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیكان كۆبووەوە و بانگهێشتی قەداسەتی پاپاشی کرد بۆ ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
لەو دیدارەدا، ئاماژە بە رەوشی مەسیحییەكانی هەرێمی كوردستان كرا، كە جێگە و پێگەیان لە هەموو رووێكەوە پارێزراوە، ئەوەش خرایەڕوو، هەرێمی كوردستان نەك تەنها بۆ مەسیحییەكانی كوردستان، بەڵكوو بۆ مەسیحییەكانی تەواوی عێراق، هەرێمێكی ئارام بووە و بە ئاسوودەیی دەژین و نموونەیەكی جوانی بەیەکەوەژیانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.