میلیشاكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق كوردانی دانیشتووانی پەڵكانە ئاگادار دەكەنەوە لە ماوەی بیست و چوار كاتژمێردا گوندەكەیان چۆڵ بكەن.
هاووڵاتیانی گوندی په‌ڵكانه، له ماوه‌ی رابردوودا دووچاری فشاری زۆری گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بوونه‌ته‌وه و به‌شێكی زۆری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان ده‌ستیی به‌سه‌ردا گیراوه.
چه‌ندین جار خه‌ڵكی ئه‌و گونده كوردییه داوایانكردووه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند جارێك لایه‌نه ره‌سمییه‌كان سه‌ردانی گونده‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام تا ئێستا كێشه‌ی زه‌وی و زاری جوتیارانی گونده‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
جێی ئاماژه پێدانه، دوای راگواستن و ئه‌نفالكردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك، له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا، به بڕیاری (مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره-ی حزبی به‌عس، زه‌وی به‌سه‌ر عه‌ره‌بی هاورده له ناوچه‌كه دابه‌شكراوه.
له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و داگیركردنی كەركووك لەلایەن میلیشیاكان و سوپای عێراق، پارێزگاری سه‌پێندراوی شاره‌كه، راكان جبووری پشتیوانی ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه ده‌كات و جارێكی دیكه زه‌وییه‌كانی بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان گه‌ڕاندوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.