رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكای بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا داناخات.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكای له زاری به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیداره‌ی كۆشكی سپی بڕیاری داوه، ژماره‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و باڵیۆزخانه‌یه داناخات.
به‌رپرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و پرسه، بۆ رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه، هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ساڵیادی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و "ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، به هۆی مه‌ترسی كرده‌وه‌ی تۆڵه‌ستێنی لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران، ژماره‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه كه‌مده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تا ئێستا نازانرێت ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی پاشه‌كشه‌یان پێده‌كرێت چه‌ندن، به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی سیاسه‌ت له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كارمه‌ندانه پاشه‌كشه‌یان پێده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.