Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:00

چین سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

دوای زیاتر لە ساڵێک لە سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا کۆماری میللیی چین سەرچاوەی ڤایرۆسەکە ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەی گڵۆباڵ تایمزی چینی راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا جەخت لەوە کراوەتەوە، پەتای کۆرۆنا لە شاری وهان لە چین سەری هەڵنەداوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ساڵی رابردوو ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێی خواردنە دەریاییەکانەوە لە ئوسترالیا و ئیکوادۆر گەیشتە شاری وهان و هەروەها لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش دەرکەوتووە، ڤایرۆسەکە لەڕێی گۆشتی بەستووی هاوردەکراو لە وڵاتانی بەرازیل و ئەڵمانیا و گێڵاسی چیلیشەوە گەیشتووەتە چین.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین دۆزرایەوە و دواتر رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی ناوی برد.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.