ئه‌مشه‌و بۆ جارێكی دیكه خۆپیشانده‌ران هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی پیره‌مه‌گروونی پارتی دیموكراتی كوردستان.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و بۆ جارێكی دیكه خۆپیشانده‌ران هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای ناوچه‌ی پیره‌مه‌گروونی پارتی دیموكراتی كوردستان، ته‌قه‌یان له باره‌گا كردووه و به‌شێكی باره‌گاشیان سوتاند.
له‌م باره‌یه‌وه‌ی شێروان عەبدوڵڵا، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پیره‌مه‌گرونی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌یان له باره‌گا كرد و خۆپیشانده‌ران بە قەناس ته‌قه‌یان لە ناوچە كردووه و ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران لەدەرەوەی پیرەمەگرون ھێنراون.
شایه‌نی باسه هه‌ر ئه‌مرۆ له چه‌مچه‌ماڵیش كه‌سانی به‌ناو خۆپیشانده‌ر به مه‌به‌ستی دروستكردنی ئاژاوه و نانه‌وه‌ی بشێوی هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای لقی نۆزده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و زیانی ماددی زۆریان پێگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.