عەلی حسێن بەرپرسی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقی پ.د.ک له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پرسه نیشتیمانیه‌كان رایگه‌یاند
دۆخی كوردستان بێ كه‌موكوڕی نیه به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه ، به‌ڵام هه‌ندێ مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ، هه‌ندێ وڵات ده‌توانن به‌رگه بگرن به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كانه‌وه ، به‌به‌راورد له گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق باشتره ، به‌ڵام خه‌ڵكی ئێمه راهاتوون كه له بارودۆخێكێكی ئابووری باش بن ، ئه‌وه‌ی ئێستا روو ده‌دات بۆیه كاریگه‌ری زیاتره له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ، ئه‌وان هه‌ر به خراپی هاتوونه تا ئێستا ، به‌ڵام ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا خه‌ڵك بژێوی باش بوو ، هه‌روه‌ها له رووی سه‌قامگیری و خزمه‌تگوزاری له پێشه‌وه بوون ، بۆیه زیاتر هه‌ست به‌و مه‌ترسیانه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و گۆڕانی بارودۆخی ئابووری دووچاری ده‌بن .
روونیشیكرده‌وه كه نه‌بوونی كۆدهنگیش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه دروست بێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی دیكه ببه‌ن .
له ماوه‌ی رابردووش‌دا بینیمان هه‌وڵ هه‌یه فشار بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی زیانی پێ بكه‌وێت .
ئاماژه‌شیدا كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه عاملی ئیجابی بووه بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێكی نوێ پێك بێت له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت ، به‌ڵام به به‌رنامه هه‌وڵ دراوه كۆسپ له به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن .
تاكه رێگا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كگرتوویی هه‌ڵوێسته‌كانه .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها بودجه‌و شایسته‌ی دارایی نه‌بووه ، به‌ڵام ئه‌وه فشارێكه بۆ ئه‌وه‌ی داوا ره‌واكانی كورد له بیر ببه‌نه‌وه .
بۆ ئه‌و دۆخه‌ی كوردستان دیالۆگی كوردی كوردی زۆر گرنگه بۆ ته‌واوی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان .
سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه و ده‌ست تێوه‌ردانیان له كاروباری هه‌رێمی كوردستان عه‌لی حوسێن رایگه‌یاند ، پارتی له به‌رپرسیاریه‌تی راناكات به‌ڵام ئه‌وه كیشه‌ی پارتی نیه به ته‌نیا به‌ڵكو به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه .
به‌شێك له پارته سیاسییه‌كانی كوردستان به ناوی ئۆپۆزسیۆن له ماوه‌ی رابردوو له كابینه‌كانی پێشوو ، ئیسغلالی ئه‌و دۆخه‌یان كردووه و كردوویانه به موزایه‌ده‌ی سیاسی ، ئه‌وه‌ش دووركه‌وتنه‌وه‌یه له به‌رپرسیاریه‌تی ، ئه‌و شێوه مامه‌ڵه‌یه‌ش كورت خایه‌نه .
دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان سه‌خته ، ئاساییه گوێمان له ده‌نگی خه‌ڵك بێت ، ئه‌ركی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه روونكردنه‌وه بده‌ین ، ئه‌وه‌ی له‌و دوو سێ رۆژه ده‌بینرێت ، پیلانه ، چونكه سوتاندنی باره‌گا ، هه‌وڵدانه بۆ تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی .
ئه‌و توند‌و تیژییه هۆكارێكه بۆ تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ، ته‌واوكردنی ئه‌و به‌رنامه پیلانه‌یه كه پێشتر بۆی دارێژراوه له بڕینی قوتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان .
پێویسته گفتوگۆكان له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌بێت ، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین جگه له لایه‌نه‌كانی ناو حكومه‌ت ، گفتوگۆكان له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ئه‌نجام بده‌ین .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.