لە پارێزگای هەڵەبجە خۆپیشاندان دەستی پێ‌کرد و ژماره‌ك كه‌س شاره‌وانی ئه‌م شاره‌یان به‌رباران كرد، دوو له خۆپیشانده‌ران برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ماوەی کاتژمێرێکە خۆپیشاندان لە پارێزگای هەڵەبجە دەستی پێکردووە ، سەرەتا لە چوار ڕیانی ناو بازاڕی هەڵەبجە گردبوونەوە و دواتر بەرد بارانی شارەوانی هەڵەبجەیان کرد.
گوتیشی: دواتر لەلایەن پۆلیسەوە خۆپیشانده‌ران دوورخرانەوە و دواتر خۆپیشاندەران چوونە سەر مەڵبەندی 9 ی ڕێکخستنی شارەزووری ی . ن . ک و لەوێ تەقە لەخۆپیشاندەران کراوە و بڵاوەیان پێکرا، له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مشه‌وی هه‌ڵه‌بجه گرژی ئاڵۆزیی دروست بووه، له ئه‌نجامدا دوو له خۆپیشانده‌ران برینداربوونه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکەوتنی هەڵەبجەوە كراون، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی به‌رێكراون، تا ئێستا پۆلیسی هەڵەبجە نەیگووتووە لەکوێ بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.