حه‌وت دوكانی چاككردن و فرۆشتنی كه‌ره‌سته‌ی ئۆتۆمبێل له‌بازاری حهسیرهكهی شاری كه‌ركووك سووتان به‌ڵام لایه‌نه فه‌رمییه‌كان ئاماژه به سووتانی پێنج دووكان ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان كاتژمێر ٨ی شه‌وی رابردوو حه‌وت دوكانی بازاڕی حه‌سیره‌كه به‌هۆكارێكی نادیار گڕیان گرتووه.
له‌وباره‌یه‌وه، شایه‌تحاڵێك سه‌باره‌ت رووداوه‌كه گوتی: كاتژمێر هه‌شت گوێیان له‌ده‌نگێكی به‌هێزبووه، وایانزانیوه ته‌قینه‌وه‌یه ،به‌ڵام دواتر بینیویانه ئاگر و دووكه‌ڵ له‌ژماره‌یه‌ك دووكانی نزیكی ماڵیان به‌رزبوه‌ته‌وه .
هه‌ر له‌باره‌ی رووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌وه، قه‌یس عه‌بدولره‌زاق، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی و شارستانی كه‌ركووك، گوتی: پێنج دوكانی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل سووتاون و دووان له دوكانه‌كان وه‌ستای فیولپه‌مپی ئۆتۆمبیل بوون كه كاریان به مادده‌ی به‌نزین كردووه، ئه‌ویش وایكردووه ئاگره‌كه به‌خێرایی ته‌شه‌نه بكات.
قه‌یس عه‌بدولره‌زاق باسی له‌وه‌یشكرد، هۆكاری ئاگره‌كه دیار نییه و چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسی به‌ڵگه و تاوانن.
پێشتر دووكانه‌كانی چاككردنه‌وه و فرۆشتنی كه‌ره‌سته‌ی ئۆتۆمبێل له بازاڕی حهسیرهكهی شاری كه‌ركووك ئاگاداركرابوونه‌وه كه ده‌بێ دوكانه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و بچنه ناوچه‌ی پیشه‌سازی سه‌رده‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.