شرۆڤەکاری دیاری سیاسیی سعوودی پەیوەندییەکانی سعوودیە لە گهل کورد بە ''متمانە''پێکراو وەسف دەکات و ڕایدهگهێنێت، پەیوەدندییەکانی هەردوولا مێژوویەکی دوورودرێژیان هەیە، سعوودیە هەمیشە پاڵپشتی کورد بووە لە دژی دوژمنایەتییەکانی ولاتانی دیکە دەرهەق بە کورد.
موبارەک ئال – عاتی، لە لێدوانێکیدا به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگهیاند، کردنەوەی کۆنسووڵخانەی سعوودی لە هەولێر هەنگاوێکی گرنگ بوو، مانای ئەوەش بوو کەوا گرنگیی سعوددی بە کورد ''بەردەوامە''، هەروەها کۆنسووڵخانەی سعوودیە دەبێتە کەناڵ و پردێکی گرنگ و بەپەلەی لەگەڵ هەرێم لە نەخشەی عێراقدا.
گوتیشی: کورد لە ساڵی ١٩٩٠ــوە و تا ئێستا بە سەربڵندییەوە حوکمی زاتیی خۆیان دەکەن، بەڵام هەمیشە کەوتوونەتە بەر پەلامار و هێرش و بۆردوومانی وڵاتانی ئیقلیمی و، هەڕەشەیان لەسەر بووە، چونکە دوورن لە دەروازە ئاوییەکان.
ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە گوتیشی: ''سعوودییە بەپێی مەکانەت و لەسەر هێڵی قورساییی ئیسلامیی خۆی بڕوای وا بووە کورد شایستەی هەستانەوە و پرۆسەی بووژانەوەی ئابووری و ژیانێکی سەقامگێر و بەکەرامەت و ئاسۆیەکی بەرفراونتر و ئایندەیەکی بەهێزە و شایستەی پشتیوانیکردنە''.
ئاماژەیشی دا: "سەرکردەکانی کورد چەندین جار هاتوونەتە ڕیاز و پێشوازییەکی گەرمیان لێ کراوە و بۆ دامەزراندنی پەیوەندیی هاوکاری و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان".
ئال – عاتی وای دەبینێت کە کورد ناخۆشی و ستەمی زۆری دیوە لە دەستێوەردانی دوژمنانەی وڵاتانی ئیقلیمی و، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە کورد بە هەموو تواناکانییەوە کار بۆ ئەوە بکەن کیانێک پێک بێنن کە هەموویان پشکداریی تێدا بکەن و ئۆمێدیان جێبەجێ بکرێت و سەربەخۆ و ئازاد بن لەژێر چاودێریی نێودەوڵەتی و بە هاوکاریی وڵاتانی دیکە.
بۆ پاراستنی کیانی سیاسیی کوردی، بۆچۆنی ئال – عاتی وایە کە پیویستە واشنتۆن چاودێرییەکی دروست لەو کیانە بکات و دوور بخرێتەوە لە هەڕەشەی وڵاتانی ئیقلیمی و لە بەرانبەر هێزی وڵاتانی بیانیدا بیپارێزێت.
دەبینیم کە زۆر بڕیار بۆ دەستگیرکردنی سەرکردەکانی کورد دەرچوو، کاتێک داوای مافی خۆیان کرد.'' ئال عاتی وای گوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.