له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاوی كرده‌وه كهدرهنگانی ئێواره‌ى ڕۆژی دووشه‌ممه لە ناحیەی چوارقوڕنە ڕووداوێڪی هاتوچۆ لە جۆری شێلان ڕوویدا ڪە ئۆتۆمبیلێڪی جۆری (نیسان/فێرسا) شۆفێرەڪەی بەناوی (ع. م. م) لە ڕەگەزی نێر، تەمەن 54 ساڵ پیشە شۆفێر دانیشتووی چواڕقوڕنە/گەڕەڪی خەبات، ڪەسێڪی شێلا بەناوی(ع. ک. م) لە ڕەگەزی نێر دانیشتووی چوارقوڕنە/گەڕەڪی ماڪۆك پیشە (پ.م) لە بەر دەرڪی ماڵی خۆیان بەو هۆیەوە ناوبراو گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كهڕووداوەڪە لە ڪاتێڪدا بووە ڪە شۆفێری ئۆتۆمیلەڪە بەسەر شەقامی گەڕەڪەڪەدا ڕۆیشتووە و بێ ئاگایانە ناوبراوی شێلاوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی توێڪاری لە پزیشڪی دادوەری ڕانیە ڕادەستی ڪەس و ڪاریڪرایەوە ، ڕاشیده‌گه‌ێنێت كهپهڕاوی لێڪۆڵینەوە بۆ ڕوودوەڪە ڪرایەوە، شۆفێری ئۆتۆمبیلەڪەش بەپێی مادەی 24 لە یاسای هاتوچۆ ڕاگیراوە لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪەبەردەوامە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.