سوپای عێراق راگه‌یاند، دوو تیرۆریستی داعش كه به‌شدارییان كردووه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی بنكه‌ی سپایكه‌ر له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، ده‌ستگیركراون.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه كه له به‌رده‌وامی جێبهجێبهكردنی فه‌رمانه‌كانی مسته‌فا كازمی ، سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كان، ھێزه‌كانی دژه تیرۆر ئۆپه‌راسیۆنێكیان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌نجامداوه.
راشیگه‌یاندووه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، دوو تیرۆریستی داعش كه به‌شدارییان كردووه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی بنكه‌ی سپایكه‌ر له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، ده‌ستگیركراون.
چه‌كدارانی داعش له میانی ھێرشه‌كانیان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین باكووری عێراق له ٢٠١٤دا، كۆمه‌ڵكوژییه‌كیان له بنكه‌ی سپایكه‌ر ئه‌نجامدا كه به ھۆیه‌وه ھه‌زارو ٧٠٠ قوتابی و سه‌ربازی عێراقی كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.