له هه‌فته‌ی یازده‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی برایتۆن میوانداری یانه‌ی ساوسهامپتۆنی كرد، له ئه‌نجامدا،ساوسهامپتۆن به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له برایتۆنی برده‌وه .
له گێمی یه‌كه‌م یاریزانی ئه‌ڵمانی باسكال گروز له خوله‌كی بیستوشه‌ش به سوود وه‌رگرتن له لێدانێكی سزا،برایتۆنی كرده خاوه‌ن گۆڵی یه‌كه‌م ،خوله‌كێك به‌ر له ته‌واو بوونی گێمی یه‌كه‌م، جانیك ڤێسته‌رگارد گۆڵی به‌رامبه‌ری ساوسهامپتۆنی تۆماركرد ، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به گۆڵێك ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاویه‌ك دانی ئینگز به سوود وه‌رگرتنی له لێدانێكی سزا، توانی ساوسهامپتۆن بكاته خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م .
به‌م ئه‌نجامه ساوسهامپتۆن به بیست خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی ده‌مێنێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.