ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی كۆرۆنا له بریتانیا دهستێپكرد.
له‌مباره‌یه‌وه مات هانكوك، وه‌زیری ته‌ندروستی بریتانیا رایگه‌یاند، له 15 خووله‌كی راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، 90 كه‌س ڤاكسینه‌كان لێدراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه له 70 نه‌خۆشخانه ده‌ستپێده‌كات.
وه‌زیری ته‌ندروستی بریتانیا گوتیشی: له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هار، هه‌ڵمه‌تی كوتانی ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر تووشی په‌تاكه ده‌بن كۆتایی دێت .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا هه‌ڵمه‌تێكی فراوان ده‌ست پێده‌كات و ناوه‌نده پزیشكییه‌كان ده‌گرێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.