یانه‌ی كۆلۆمبۆس كرۆ نازناوی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته یاری كۆتایی پێشبڕكێی گشتی خوله‌كه، له یاری كۆتایی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی خولی ئه‌مه‌ریكا، یانه‌ی كۆلومبوس كر‌و به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی نیوئینگلاند ڕیڤۆلوشنی میوانی برده‌وه.
یاریه‌كه له یاریگای ماپفێرێ له شاری كۆلومبوسی پایته‌ختی ویلایه‌تی ئۆهایۆ به‌ڕێوه‌چوو، دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاونۆدا، ناوه‌ڕاستكاری به‌ڕازیلی خۆسێ ئارتور ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی تیپی میوانداری له یاریه‌كه تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆلومبوس كرۆ نازناوی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی خولی یانه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به‌ده‌ستهێناو گه‌یشتنی بۆ یاری كۆتایی پێشبڕكێی گشتی خوله‌كه مسۆگه‌ركرد كه تیایدا به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕووبه‌ڕووی پاڵه‌وانی به‌شی ڕۆژئاوا ده‌بێته‌وه، دوای یاریه‌كه‌ش یاریزانانی كۆلومبوس كر‌و جامی پاڵه‌وانی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی خولی ئه‌مه‌ریكایان به‌رزكرده‌وه‌و ئاهه‌نگیان گێڕا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.