له شاری زیورخی سویسرا تیروپشكی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ ڕاكێشرا.
به‌پێی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێوره‌سمی ڕاكێشانی تیروپشكه‌كه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی و به‌بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كان و میوانان سازكرا كه تیایدا په‌نجاوپێنج هه‌ڵبژارده به‌سه‌ر ده گڕوپ دابه‌شكران.
له ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسای پاڵه‌وانی مۆندیالی پێشوو كه‌وته گڕوپی چواره‌م و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆكراینا‌و فینله‌نداو بۆسنه‌و كازاخستان ده‌بێته‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگالی پاڵه‌وانی ئه‌وروپاش له گڕوپی یه‌كه‌م یاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانی سڕبیاو ئێرله‌نداو لۆكسمبۆرگ و ئازه‌ربایجان ده‌كات.
هه‌رچی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیایه كه‌وته گڕوپی دووه‌م و شان به شانی سوید‌و یۆنان و جۆرجیا‌و كۆسۆڤۆ یاری ده‌كات، لای خۆشیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له گڕوپی سێیه‌م ڕووبه‌ڕووی سویسرا‌و ئێرله‌ندای باكوور‌و بولگاریاو لیتوانیا ده‌بێته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راش كه‌وته گڕوپی نۆیه‌م و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانی پۆڵه‌نداو هه‌نگاریاو ئه‌لبانیاو ئهندۆراو سان مارینۆ یاری ده‌كات.
گڕوپی ده‌یه‌میش هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌ڵمانیاو ڕۆمانیاو ئایسله‌نداو مه‌كدۆنیای باكوور‌و ئه‌رمینیاو لیشتن شتاینی به‌یه‌كه‌وه كۆكرده‌وه، یه‌كه‌می گڕوپهكان راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه كۆتاییه‌كانی مۆندیال.
سێ هه‌ڵبژارده‌ی دیكه‌ش له ڕیزی دووه‌می گڕوپهگان له ڕێگای پاشكۆی پاڵاوتن بلیتی كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر به‌ده‌ست دێنن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.