له شاری ناپۆلی وڵاتی ئیتاڵیا، شه‌قامی سان گرێگۆریۆ جارێكی دیكه‌و به نمایشكردنی چه‌ندین په‌یكه‌ری بچووكی دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین كرایه‌وه.
ئه‌م شه‌قامه ماوه‌یه‌ك بوو به‌هۆی جێبه‌جێ كردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا داخرابوو، هاوكات شه‌قامه‌كه تایبه‌ته به فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌ی كاری ده‌ستی له‌نێویشیان په‌یكه‌ری بچووكی كه‌سایه‌تیه به‌ناوبانگ و ناوداره‌كانی جیهان كه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شیتار ڕۆژانه ڕووی تێده‌كه‌ن.
هوگۆی برای مارادۆنا شریتی كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه‌ی پچڕاندو له لێدوانه‌كانیدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه له نێو خه‌ڵكی ناپۆلی ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌قامه بووه.
گوتیشی، شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ من كه به نوێنه‌رایه‌تی مارادۆنای برام شه‌قامێك به ڕووی گه‌شتیاران ده‌كه‌مه‌وه، ڕاسته مارادۆنا ئێستا لێره نیه‌و له ژیان نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سێكی ناوازه بوو و جموجۆله‌كانی هه‌رده‌م له هزری وه‌رزشدۆستان ده‌مێنێته‌وه.
جێگای باسه هوگۆ له ناپۆلی ده‌ژی، مارادۆنای براشی له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان تا سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ناپۆلی بووه كه چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی به‌نرخی له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ستهێناوه، به‌م دواییه‌ش یانه‌ی ناپۆلی به‌فه‌رمی ناوی یاریگاكه‌ی گۆڕی و ناوی لێنا یاریگای دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا .
شه‌قامی سان گرێگۆریۆ له‌ناپۆلی جارێکی دیکه به نمایش‌کردنی چه‌ندین په‌یکه‌ری ماڕادۆنا کرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.