كه‌مێك پێش ئێستا له‌باره‌گای سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێری پایته‌خت، به‌سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، كۆبوونه‌وه‌ى شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستى پێكرد .
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، لهكۆوبوونهوهكهدا تاوتوێی ڕه‌وشی ئێستای كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردان و كۆبوونه‌وانه عه‌لی حوسێن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكوومه‌ت رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداریان هه‌یه بۆیه پێوسته ماوه‌ماوه كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ ئه‌نجام بدرێت بۆ زیاتر لێكتێگه‌یشتن.
گوتیشی: ئه‌و دۆخه‌ی سیاسیه‌ی له عێراق خوڵقاوه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتنی زیاتری لایه‌نه‌كان هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.