گه‌وره تیرۆریستێكی داعش له پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركراوه كه به‌شدارییكردووه له ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ھێزه ئه‌منییه‌كان و ھاووڵاتییان له قه‌زای داقووق.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی كه‌ركووك، فه‌رمانده‌ی ھێزی سه‌ربازییان له به‌ناو كه‌رتی داقووق سه‌ربه داعش ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر داواكراوبوو.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، ئه‌و گه‌وره تیرۆریسته‌ی داعش كه ده‌ستگیركراوه به‌شداری له ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه و هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه ھێزه ئه‌منییه‌كان و ھاووڵاتییان له قه‌زای داقووق كردووه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ده‌ستگیركراوه‌كه به‌ھۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق بۆسه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی داعش له ٢٠١٥دا له گوندی ئه‌لبو محه‌مه‌د له قه‌زای داقووق، قاچی چه‌پی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.