هه‌ڵواسینی ئاڵای ئیسرائیل و نووسراوی سوپاس مۆساد له‌سه‌ر پردێكی تارانی پایته‌ختی ئێران، هه‌رای ناوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گرتانه‌ی ئێرانییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردوونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر پردێكی رۆژئاوای تاران، ئاڵای ئیسرائیل هه‌ڵواسراوه و له ته‌نیشتیشیه‌وه به زمانی ئینگلیزی نووسراوه "سوپاس مۆساد".
ئه‌م كاره له كاتێكدایه كه كه‌متر له دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر زانای ئه‌تۆمی ئێران، موحسین فه‌خریزاده تیرۆر كرا.
تا ئێستاش به‌رپرسانی حكوومه‌تی تاران، هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.
رۆژی ٢٧ی تشرینی دووه‌می رابردوو، زانای ئه‌تۆمی ئێران، موحسین فه‌خریزاده له شارۆچكه‌ی ئابسه‌رد سه‌ربه پارێزگای تاران له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا تیرۆر كرا.
به‌رپرسانی ئێران، په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ ئیسرائیل درێژ كرد.
كاتێكیش له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه پرسیار له سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو كرا، ناوبراو هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌دا و ته‌نها گوتی: "رۆژانێكی ئاڵۆز چاوه‌ڕێمانن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.